کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا گەمارۆی خستە سەر ٢٨ شیرکەتی وڵاتی چین

12:12 - 14 جۆزەردان 2721

سەرکۆماری ئامریکا "جۆ بایدن" بە دەرکردنی فەرمانێکی کردەیی، چەند شیرکەتی وڵاتی چینی خستە لیستی ڕەشەوە.

"جۆ بایدن" لەو بڕیارەدا، ناوی ٢٨ شیرکەتی چینیی بە لیستی ئەو شیرکەتانەی کە وەبەرهێنانیان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا قەدەغەیە، زیاد کرد.

پێوەندیی نێوان "واشنتۆن" و "پێکەن" لە دوای هاتنە سەر کاری "بایدن" بە ساردوسڕی بەڕێوە دەچێت.

ئەو دوو وڵاتە سەبارەت بە زۆر بابەت لەوانە: "مافی مرۆڤ، بازرگانی، تایوان و دەریای چین و هەروەها لە پێوەندی بە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا"، لەگەڵ یەکتر کێشەی جیدییان هەیە.