کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا گەمارۆی نوێی لەسەر دەیان دامەزراوەی چینی و شیرکەتێکی ڤێنێزۆئێلایی دانا

11:22 - 30 سەرماوەز 2720

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا لە نوێترین هەوڵی خۆیدا چالاکییەکانی دەیان دامەزراوەی چینیی سنووردار کردەوە و هەروەها شێرکەتێکی ڤێنێزۆئێلایی گەمارۆ دا.

"مایک پۆمپێئۆ" وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، ڕێکەوتی ٢٨ی سەرماوەز، لە بەیانییەیەکدا بە ئاماژەدان بە چالاکییە تێکدەرانەکانی "حیزبی کۆمۆنیستی چین" وتوویەتی: "ئەو وڵاتە بەرژەوەندییەکانی ئامریکا و هاوپەیمانەکانی خستووەتە مەترسییەوە و بۆیە ئامریکاش گەمارۆگەلێکی نوێ، لەسەر دەیان دامەزراوەی چینی دادەنێت".

بە وتەی "پۆمپێئۆ" ٥٩ دامەزراوەی چینی کە گەمارۆیان لەسەر دانراوە بریتین لە: "٤ دامەزراوە لە پەیوەندی لەگەڵ پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، ١٩ دامەزراوە لە پەیوەندی لەگەڵ دزینی نهێنییە بازرگانییەکان، ٢٥ دامەزراوە لە پەیوەندی لەگەڵ جموجووڵەکانی پکەن لە دەریای باشووریی چین، ٦ ناوەند لە پەیوەندی لەگەڵ ئەرتش و ٥ شیرکەتی بینایی".

پێشتر "جان ڕێتێکلیف" سەرۆکی  تەناهیی نەتەوەیی ئامریکا ڕایگەیاندبوو کە چین گەورەتین هەڕەشە دژ بە تەناهیی نەتەوەیی ئامریکایە.

هاوکات "مایک پۆمپێئۆ" لە بەیانییەیەکی جیاوازدا باسی لە گەمارۆدانان لەسەر شیرکەتی "ئێکس-کلی سۆلۆسیۆنس بایۆمێتریکاس" کە لە ڤێنێزۆئێلایە و دوو کەس لە هاوکارانی ئەو شیرکەتە کردبوو کە لە هەڵبژاردنەکانی پارلمانی شەشەمی مانگی دێسامبری ڤێنێزۆئێلادا پشتیوانییان لە ڕێژیمی ناڕەوای "نیکۆلاس مادۆرۆ" کردبوو.