کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا ئیزن نادات ئێران نەوت بە چین بفرۆشێت

13:35 - 2 گەلاوێژ 2721

ڕۆژی هەینی ١ی گەلاوێژ کاربەدەستێکی ئامریکایی ڕایگەیاند، ئەگەری ئەوە هەیە کە ئامریکا درێژە بە "بەرجام" نەدات، هەروەها لە ئەگەری ئەوەیکە "ئیبراهیم ڕەئیسی" هەڵسوکەوتی توندتری بەنیسبەت ڕێککەوتنی "بەرجام" هەبێت، ئەو وڵاتە هەوڵ دەدات پێش لە فرۆشتنی نەوتی "ئێران" بە "چین" بگرێت.

ئەوە لە حاڵێکدایە کە ئاماری شیرکەتەکانی نێودەوڵەتی ئەوە نیشان دەدات لە کاتی سەرکۆماریی "بایدن" هەناردەکردنی نەوتی ئێران بۆ چین دوو بەرابەر زیادی کردووە.

ئامریکا لە ئەگەری ئەوەی کە ڕێککەوتنی "بەرجام" سەر نەگرێت بە نیازە شیرکەتەکانی "چینی" وەک پێشێڵکاری گەمارۆکان سزا بدات.