
وەزیری خەزێنەداریی ئامریکا وتوویەتی واشنتۆن ئیزن بە ڕێژیمی ئێران نادات سەرچاوە ماڵییەکانی لە سەندوقی نێونەتەوەیی دراو بکرێن بە دۆلار و ئێران ئیمکانی دەسپێڕاگەیشتن بە سەرچاوەی ''ئێس دی ئار''ی خۆی لە سەندوقی نێونەتەوەیی دراوی نییە.
سەرچاوەی '' ئێس دی ئار'' یان ''مافی هەڵگرتنی تایبەتی'' دارایی پارەیە کە لەلایەن سەندوقی نێونەتەوەیی دراو لە ساڵی ١٩٦٩ دامەزراوە و هەر وڵاتێک بەنیسبەت پشکی خۆی لەو سەرچاوەیە، دەتوانێت داوای مافی هەڵگرتنی تایبەت بکات و پشکی خۆی بە دراوە نێونەتەوەییەکانی وەکوو دۆلار و یۆرۆ وەربگرێت.
بە واتایەکی دیکە وڵاتان دەتوانن، پشکی ''ئێس دی ئار'' خۆیان بە دراوە بەنرخەکان بگۆڕنەوە.
''عەبدولناسر هیمەتی'' سەرۆکی ئەو کاتی بانکی ناوەندی رێژیمی ئێران لە ٣١ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٩٩ ڕایگەیاندبوو کە ئێران داوای کردوو کە ١٠٠ لەسەدی پشکی خۆی لە سنەدوقی نێونەتەوەیی دراو وەربگرێت کە بەرابەر بە ٣.٦ میلیارد ''ئێس دی ئار''ـە.
بەهای هەر "ئێس دی ئار"ێک لە ئێستادا بەرابەر بە ٧٢ سێنتی ئامریکایە.
بە سەرنجدان بە گەمارۆکانی ئامریکا دژی بانکی ناوەندی ڕێژیمی ئێران، ڕێگا نادریت سەرچاوەی ''ئێس دی ئار''ی ئێران بکرێت بە دۆلار.