کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا ٤ ئەندامی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانی تەحریم کرد

17:07 - 13 خەرمانان 2721

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٢ی خەرمانان لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی خەزانەداریی "ئامریکا" ٤ ئەندامی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانی لە پێوەندی به گەڵالەی هەوڵ بۆ دزینی دژبەرانی ڕێژیمی ئێران، ڕۆژنامەوان و چالاکانی سیاسیی دانیشتوو لە ئامریکا تەحریم کردووە.

لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووەتە ئەو کەسانەی تەحریم کراون "وەک بەشێک لەو کەسانەن کە لە هەوڵێکی بەریندا ویستوویانە شارۆمەندێکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا و بەشێک لە ڕەخنەگرانی ڕێژیمی ئێران لە دەرەوەی ئێران سەرکوت بکەن".

"عەلیڕەزا شاهوارووقی فەراهانی تەمەن ٥٠ ساڵ، مەحموود خازعین تەمەن ٤٢ ساڵ، ئومید نووری تەمەن ٤٥ ساڵ و کیا سادقی تەمەن ٣٥ ساڵ" ٤ هاووڵاتی خەڵکی ئێرانن کە لەلایەن ئامریکا تەحریم کراون.

"عەلیڕەزا شاهوارووقی فەراهانی" وەک "کاربەدەستێکی باڵای ئیتلاعاتی" و "ڕێنوێنیکەر"ی ئەو تۆڕە بووە و ئەو هەوڵەی ڕێژیمی ئێران ئەوە نیشان دەدات کە دەزگای ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران "ڕۆڵێکی خراپـ"ـی هەیە بۆ "ئامانجگرتنی ئێرانییەکانی دانیشتوی دەرەوەی ئێران" و لە هەوڵدانە بەو شێوەیە دژبەرانی ڕێژیم بگەڕێننەوە بۆ نێوخۆ.

لە دوای شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧ دەستوپێوەندەکانی ڕێژیمی ئێران بە سەدان جار هەوڵیان داوە پەنابەرانی ئیرانی لە دەرەووەی وڵات بکەن ئامانج و زۆربەی کاتەکان ناکام ماونەتەوە.