کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا: ئەگەر ڕێککەوتنیش بکرێت دیسانەوە هەر لە ئێران حیساب دەکێشین

12:12 - 21 بانەمەڕ 2721

"نێد پرایس" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا وتوویەتی، بۆ زیندووکردنەوەی بەرجام کەلێنێکی گەورە لەنێوان ئامریکا و ئێراندا هەیە.

ناوبراو جەختی کردووەتە: "ئەگەر بە ڕێککەوتنیش بگەین توندترین چاودێریمان لەسەر بەرنامەی ناوکیی ئێران دەبێت".

ئامریکا ڕایگەیاندووە، پێشگرتن لە پشتیوانییەکانی ئێران لە گرووپە میلیشیاییەکان، بەرنامەی مووشەکی و پشتیوانی لە تێرۆریزم ئامانجی درێژتری ئەو وڵاتەیە.

کێشەکانی نێوان ئامریکا و ئێران کەم نییە و ئامریکا زۆرێک لە داواکارییەکانی ئێرانی ڕەت کردووەتەوە.

کێشەی نێوان ئامریکا و ئێران لەبارەی گەمارۆوە ئابوورییەکانە کە ئێران داوای لابردنی هەموو گەمارۆکان دەکات و ئامریکا ئەو داواکارییەی قەبووڵ نییە.

ئامریکا لەگەڵ ئەو داواکارییەی ئێران دژایەتیی هەیه و دەڵێت کە بەم شێوەیە ئێران دەرفەتێکی زۆری هەیە هەتا بتوانێت پەرە بە چالاکییە ناوکییەکانی خۆی بدات.

هەوڵی وڵاتانی ڕۆژئاوایی بۆ بەدەستهێنانی ڕێککەوتن لە حاڵێکدایە کە هێشتا لەنێوان هێڵی سووری دیاریکراو لەلایەن ڕێژیمی ئێران بۆ گرووپی دانوستانکار و داواکاریی کۆمەڵگای جیهانی لە ڕێژیم، مەودایەکی زۆر هەیە.