کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"ئامینە مەلا ئەحمەد نەڵۆسی" هاوسەری شەهید "قادر شێخۆزادە" کۆچی دوایی کرد

12:28 - 23 رێبەندان 2721

ڕۆژی هەینی ٢٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، دایە "ئامینە مەلا ئەحمەد نەڵۆسی" هاوسەری شەهید "قادر شێخۆزادە" ناسراو بە "قادر شیرن" لە شاری "شنۆ" ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە "ئامینە" لە دوای شەهیدبوونی مێردەکەی شەهید "قادر" سەرپەرستیی بەخێوکردنی منداڵەکانی وەئەستۆ گرتووە.

شەهید "قادر شیرن" ساڵی ١٣٢٥ لە گوندی "دێشەمس" سەر بە شاری "شنۆ" لەدایک بووە، دواتر لە تەمەنی لاویەتیدا هاتووەتە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتەوە و بە باشترین شێوە ئەرکە حیزییەکانی ڕاپەڕاندووە.

شەهید "قادر" ڕێکەوتی ١٥ی جۆزەردانی ١٣٦٢ی هەتاوی، لەلایەن ڕێژیمی تێرۆریستپەروەری ئێران لە سێدارە دراوە. گڵکۆی ناوبراو لە شاری "ورمێـ"ـیە.

تەرمی دایە "ئامینە" لە زێدەکەی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.