کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئانکارا ڕێژیمی تارانی بە درۆ خستەوە

12:38 - 23 بانەمەڕ 2720

"محەممەدجەواد زەریف" وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕێژیمی ئێران وتبووی، ٤٠ هەزار کیتی پێشکەوتووی کۆرۆنامان بۆ تورکیە ناردووە، بەڵام ئانکارا ڕایگەیاندووە، ئەو قسەیەی زەریف لە بنەڕەتدا بێبنەمایە.

ئاژانسی هەواڵدەریی "ئاندۆڵ" هەواڵدەریی فەرمی تورکیە بڵاوی کردووەتەوە، سەرچاوە دیپلۆماتیکەکانی تورکیە ئیدعای وەزیری کاروباری دەرەوی ئێرانیان بەنیسبەت ناردنی ٤٠ هەزار کیتی پێشکەوتووی کۆرۆنا ڕەت کردووەتەوە.

"محەممەدجەواد زەریف" چەند ڕۆژ پێش لە پەیامێکی تویتێریدا بڵاوی کردبووەوە، لە هیندەوە زەرتوشتییەکان یارمەتییان بۆ ئێمە نارد هەتا پێش بە کۆرۆنا بگرین، ئێمە سپاسیان دەکەین، ئێمەش ٤٠ هەزار کیتی پێشکەوتووی کۆرۆنامان بۆ ئاڵمان و تورکیە ناردووە.

ئیدعای ئەو کاربەدەستەی ڕێژیمی ئێران لەلایەن بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیەوە ڕەت کراوەتەوە.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا وڵاتانی بیانی و دراوسێ یارمەتییان بۆ ڕێژیمی ئێران ناردووە و ئەو یارمەتییانە لەلایەن ڕێژیمەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

ئەو یارمەتییانە دواتر لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بە خەڵک دەفرۆشرا یان بۆ لوبنان ڕەوانە دەکرا.

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران باس لەوە دەکەن: "ئێمە یارمەتیی وڵاتانی دیکەمان پێ نەگەیشتووە"، کە ئەو ئیدعایەش لەلایەن بەرپرسانی وڵاتانی بیانییەوە ڕەت کرایەوە.