کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئانگلا مێرکل: هەڕشەی ناوکیی ئێران جیددیە

11:45 - 19 رەزبەر 2721

''ئانگلا مێرکل'' سەرۆکی باڵای وڵاتی ئاڵمان لە هەشتمین سەردانی خۆی بۆ ئیسرائیل لە دیدارێکدا لەگەڵ ''نفتالی بێنت'' سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە وتی کە هەڕەشەی ناوکیی ڕێژیمی ئێران جیددیە.

''مێرکل'' کە کۆتایی ماوەی دەسەڵاتەی تێدەپەڕێنێت لە دانیشتنی هاوبەشی خۆی لەگەڵ ''نفتالی بێنت'' جەختی کردەوە کە ئەمنییەتی ئیسرائیل بابەتی سەرەکیی هەموو دەوڵەتەکانی ئاڵمان دەبێت.

ناوبراو لەو دیدارەدا بە ڕەخنەگرتن لە بەرنامەی ناوکیی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی: ''هەڕەشەی ئێران دەبێ بە جیددی وەربگیرێت و دەبێ کارێک بکرێت کە ئێران دەستی بە چەکی ناوکی ڕانەگات''.

ئەو بەرپرسەی باڵای ئاڵمان لەهەمبەر ناڕوونی وتوویژەکانی ڤییەن وتوویەتی کە ڕۆژانێکی چارەنووسساز لە پێوەندی لەگەڵ داهاتووی ڕێککەوتنی ناوکیی ئێران تێدەپەڕێنین.

هەرەوەها سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل وتبووی: ''ئەگەر ڕێژیمی ئێران دەستی بە چەکی ناوکی ڕابگات، خالێکی ڕەش بەنێو چاوانی جیهان دەبێت و لەوه گرینگتر هەڕشەیەکی جیددی بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیریی لە جیهان دەبێت''.

ناوبراو باسی لەوە کردبوو کە هەوڵەکان بۆ سازان لەگەڵ ڕێژیمی ئێران بێ سوودە و چونکە ئەوان سازان بە خاڵیکی لاواز دەبینین.

هەروەها سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل وتبووی، ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران کۆمەڵگای نێونەتەوەیی فریو دەدات و بە کات تێپەڕاندن درێژە بە پیتاندنی ئۆرانیۆم و ناسەقامگیریی ناوچەکە دەدات.