کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاو، بەرق، کرێ تاکسی و بلیتی مێترۆ گران کران

13:07 - 17 خاکەلێوه 2721

لە سەرەتای ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی نرخی ئاو، بەرق، کرێ تاکسی و بلیتی مێترۆ گران کران و ئەو نرخانەی دیاری کراون لەلایەن ڕێژیمەوە پەسند کراون.

بەپێی ئەو نرخانەی دیاری کراوە، ئاو و بەرق ٧ لەسەد، بلیتی مێترۆ ٢٥ لەسەد، کرێ تاکسی ٣٥ لەسەد و مریشک ٢٢ لەسەد گران کراون.

سەرجەم ئەو نرخانەی دیاری کراون لە سەرەتای مانگی بانەمەڕەوە جێبەجێ دەکرێن.

نرخی میوە وەک پرتقاڵ کیلۆیەک بە ٢٣ هەزار تمەن، سێو بە ١٦ هەزار، کیوی بە ٢٣ هەزار و مۆز بە ٢٩ هەزار تمەن دیاری کراون.

بەرزکردنەوەی نرخی میوە بووەتە هۆی ئەوەیکە خەڵک بە دانە میوە بکڕێت.

لەلایەکی دیکەوە نرخی کتێب بۆ قوتابییان بۆ ساڵی نوێی خوێندن ٢٥ لەسەد بەرز بووەتەوە.

پێشتر کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕایانگەیاندبوو، دەبێ خەڵک چاوەڕوانی شەپۆلێکی دیکەی گرانی بن.

ساڵی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەکی نهێنیدا کە بە بەشداریی کاربەدەستانی وەزارەتی بازرگانی، سەرۆکی یەکیەتییە پیشەییەکان و نوێنەری بازاڕییانی تاران لە هۆڵی ئەسنافی تاران بەڕێوە چووبوو، باس لە شەپۆلێکی دیکەی گرانی لە داهاتوودا کرابوو.