کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاوی بەنداوی "داریان و هیروێ"، ڕادەگواسترێت

13:57 - 2 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: لە درێژەی بەتاڵانبردنی سەرچاوە ئاوییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، چەندین بەرپرسی پلە بەرزی ڕێژیم، سەردانی بەنداوی "داریان و هیروێـ"ـیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، پاسداری تێرۆریست "ڕەحیم سەفەوی"، ڕاوێژکاری "عەلی خامنەیی"، ڕێبەری ڕێژیمی ئێران، لەگەڵ فەرماندەی قەرارگای عەمەلیاتی نەجەفی ئەشرەف و وێڕای چەندین کاربەدەستی ڕێژیم لە پارێزگای کرماشان کە لە بەشی نیزامی و ئەمنییەتیدا کار دەکەن، سەردانی بەندوای "داریان و هیروێـ"ـیان کرد.

لەو سەردانەدا، ژمارەیەک لە کاربەدەستانی ڕێژیم کە بەشی بەڕێوەبەری سەرچاوە ئاوییەکانیان لەبەر دەستدایە، بەشدار بوونه.

ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە ئامانج لە سەردانی ئەو بەنداوە، ڕاگواستنی ئاوی ئەو دوو بەنداوەیە بۆ شارە فارسنشینەکانی ئێران.

پرۆژەی ڕاگواستنی ئاو لە لایەن ڕێژیمەوە بۆ شارە ناوەندی و فارسنشینەکانی ئێران، ماوەی چەند ساڵە بەردەوامە و ئەوەش قەیرانێکی جیددیی ژینگەیی لێکەوتووەتەوە.