کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاوی خواردنەوەی بۆکان پیسە و بەکەڵکی خواردنەوە نایەت

11:31 - 16 خەزەڵوەر 2720

لە شاری بۆکان ئاوی خواردنەوە هەتا ڕادەیەک پیسە کە بۆ خواردنەوە نابێت و خەڵک ئاوی مەعدەنی دەکڕن.

دانیشتوانی گەڕەکانی "فەرهەنگیان، میراوا، کوی محەممەدی، کوڵتەپە و ساحلی" ڕایانگەیاندووە کە ئاوی خواردنەوەی ئەو گەڕەکانە بۆ خواردنەوەی نابێت.

هاووڵاتییان بەدواداچوونی ئەو کێشەیان کردووە بەڵام وڵامیان پێ نەدراوەتەوە.

ماوەی سێ ڕۆژه ئاوی خواردنەوە پیسە بەڵام ئەو کێشەیە چارەسەر نەکراوە.

لە زۆربەی شارەکانی کوردستان ئاوی خواردنەوەی خەڵک پیس بووە و ئەو کێشەیە چارەسەر نەکراوە.