کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاوی ناوچەی "ماربوڕه" لە ئیلام پیس بووە

10:56 - 28 رەشەمه 2720

ئاوی ناوچەی گەشتیاریی "ماربوڕە" لە شاری "دەرە شار" پیس بووە و بۆنی گازۆئیلی لێ دێت.

بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" شیرکەتێکی نەوت لەسەر ئاوی ئەو شوێنە هەڵکەوتووە و بەهۆی دەڵاندنی نەوت لە بۆڕییەکانی نەوت ئاوەکە پیس بووە.

پیسبوونی ئەو ئاوە دەبێتە هۆی ئەوەیکە ئاوی چۆمی "سێمەرە" پیس بێت و کارەساتی ژینگەیی لێ بکەوێتەوە.

لەو پێوەندییەدا لە کارەساتێکی ژینگەییدا دەیان هەزار ماسی لە بەنداوی "سێمەرە" لە پارێزگای ئیلام بەهۆی نەبوونی ئۆکسیژێن و ڕژانی ئاوی ئاوەڕۆی چەندین شار بۆ نێو ئەو بەنداوە لەنێو چوونە.

دەیان هەزار ماسیی ورد و درشتی مردوو لە ئێستادا ڕەنگی بەنداوی "سێمەرە"ی گۆڕێوە و دیمەنێکی دڵهەژێنی لەو بەنداوەدا دروست کردووە.

ئەو بەنداوە لە ڕووباری سێمەرە کە لە تێکەڵبوونی ڕووبارەکانی ''قەرەسو و گاماسیاب'' پێک هاتووە، پێک دێت و لەنێوان پارێزگای ئیلام و لوڕستاندا هەڵکەوتووە.