کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاوی چۆمی "زەڕینه" بەهۆی زێراوەکانەوە پیس بووە

18:24 - 12 خەرمانان 2720

ئاوەڕۆی زێراوەکانی شاری سایین قەڵا دەڕژێتە نێو ئاوی چۆمی "زەڕینە" و ئاوی ئەم چۆمەی بە تەواوی  پیس کردووە.

ماوەیەکی زۆرە ئاوەڕۆی زێراوەکانی سایین قەڵا تێکەڵی ئاوی چۆمی "زەڕینە" دەبێت و کاربەدەستانی ڕێژیم لە ئاست ئەم کارەساتە ژینگەییە بێدەنگن و هیچ هەوڵێکیان بۆ چارەسەریی ئەم کێشەیە نەداوە.

ڕژانی ئەم ئاوەڕۆیە کارەساتێکی ژینگەییە و زیانێکی گەورەی بە گیانلەبەران و سروشتی ئەم چۆمە گەیاندووە.

خەڵکی ئەم ناوچەیە چەندین جار سەردانی شوێنە پێوەندیدارەکانیان کردووە و ناڕەزایەتیی خۆیان لە پێوەندی بە کەمتەرخەمیی کاربەدەستانی ڕێژیم دەربڕیوە، بەڵام وڵامیان پێنەدراوەتەوە.

تێکەڵبوونی بوونی ئاوەڕۆی شار لەگەڵ ئاوی چۆمی "زەڕینە" دەبێتە هۆی دروستبوونی نەخۆشیی جۆراوجۆر.