کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاوی ژێرزەویی پارێزگای لوڕستان چوار میتر و بارستایی ٢٢٥ ملیۆن میتری سێجا کەمی کردووە

12:04 - 11 سەرماوەز 2721

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٠ی سەرماوەز، "مزەفەر زیودار" بەرپرسی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی سەرچاوە ئاوییەکانی ئیدارەی ئاوی ناوچەیی لوڕستان وتی، پاشکەوتی ئاوی ژێرزەویی پارێزگای لوڕستان لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا بە شێوەی نێونجی چوار میتر و بارستایی ٢٢٥ ملیۆن میتری سێجا کەمی کردووە.

"زیودار" وتی: "لەو ماوەیەدا دەشتی کوهدەشت بە ١٧ میتر و بارستایی ٩٥ ملیۆن میتری سێجا و ڕوومشکان بە هەشت میتر و بارستایی ٢٩ ملیۆن میتری سێجا، بە زۆرترین ڕێژە ئاوی ژێرزەویی ئەو ناوچانە کەمی کردووە".

ئاوی ژێرزەویی پارێزگای لوڕستان ساڵانە بە نێونجیی بیست سانتیمیتر کەمی کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیدارەی کەشناسی، ڕێژەی بارینەکان لە ئەمساڵدا بەنیسبەت ساڵی ڕابردوو ٤٣ لەسەد و بەنیسبەت درێژماوەدا ٣٩ لەسەد کەمی کردووە.