کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاوی ٢١ گوندی "مەهاباد" جیرەبەندی کراوە

10:39 - 30 رەزبەر 2720

قەیرانی بێئاوی هەموو کوردستان و ئێرانی گرتووەتەوە و ٢١ی گوندی ناوچەی "خەلیفانـ"ـی مەهاباد ئاوی خواردنەوەیان نییە و ئاویان جیرەبەندی کراوە.

خەڵکی گوندەکانی ناوچەی "خەلیفان" لە مەهاباد چەند ساڵێکە بێئاوی ژیان و گوزەرانیانی تووشی کێشە کردووە و چەند جارێک لەلای بەرپرسانی ڕێژیم و ئیدارە پەیوەندیدارەوە داوای دابینکردنی ئاوی خواردنەوەیان کردووە و هەتا ئێستا ئاوی ئەو ٢١ گوندە بە شێوەی جیرەبەندی دابین کراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بەڕێوەبەریی ئیدارەی ئاو و ئاوەڕۆی "مەهاباد" باسی لەوە کردووە: "٩٠ لەسەدی گوندەکانی مەهاباد ئاوی خاوێن و تەندروستیان هەیە".

ناوبراو نەبوونی ئاوی خواردنەوەی بۆ کەمیی باران و وشکبوونی کانیاو و چۆمەکان گەڕاندووەتەوە.

ساڵانی پێشتریش ئاوی خواردنەوەی حەوت گوندی "مەهاباد" هەروا جیرەبەندی کرابوون و ئەو کێشەیە تەنیا تایبەت بە ئەمساڵ نییە.