کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاوی گۆلی ورمێ جارێکی تر کەمی کرد

17:55 - 18 رێبەندان 2720

"فەرهاد سەرخۆش" بەڕێوەبەری ستادی بووژاندنەوەی گۆلی ورمێ لە پارێزگای ورمێ وتوویەتی؛ لە ئێستادا دەفرایەتیی ئاوی گۆلی ورمێ ٣ میلیارد و ٣٥ ملیۆن مەتری سێ جایە لەحاڵێکدایە کە ١٤ ملیۆن میتری سێ جا کەمی کردووە.

بەپێی قسەکانی ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم تەرازی ئاوی گۆلی ورمێ  ١٢٧١.٢٧ بووە کە بەنیسبەت ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردووەوە ١٢٧١.٣٢ـە و ئەمە واتا کەمی کردووە.

ناوبراو هەروەها وتوویەتی ساڵی ڕابردوو پانتایی ئەو گۆلە ٢ هەزار و ٨٤٢ کیلۆمیتری دووجا بووە کە لە ئەمساڵدا، بووەتە ٢ هەزار و ٨٠٧ کیلۆمیتری دووجا.

"سەرخۆش" وتوویەتی، دەفرایەتیی ئاوی ئەو گۆلە ساڵی ڕابردوو ٣ میلیارد و ٤٩ ملیۆن میتری سێ جا بووە کە بە کەمبوونەوەی ١٤ ملیۆن مەتری سێ جا لە دەفرایەتیی ئاوی ئەو گۆلە لە ئەمساڵدا گەیشتووەتە ٣ میلیارد و ٣٥ ملیۆن میتری سێ جا.

گۆلی ورمێ گەورەترین گۆلی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستە بەڵام بەهۆی سیاسەتەکانی ڕێژیمی ئێران هەڕەشەی وشکبوون و لەنێوچوونی لەسەرە.