دارستان و لێڕەوارەکانی کوردستان یەک لە دوای یەک لە ئاگردا دەسووتێن و تەنیا خەڵک و چالاکانی ژینگەپارێزی بە دەستی خاڵی ئاگرەکان دەکوژێننەوە.
له درێژه‌ی سوووتاندن و خاپووركردنی ژینگه‌ی كوردستان له‌لایه‌ن ڕێژیم و دهستوپێوهندییهكانیهوه، ڕێکەوتی ١٤ی جۆزه‌ردان له سنه، چه‌ند جاش له گه‌ڕه‌كی ''ته‌كیه و چه‌مه‌نه"وه له داوێنی ئاویه‌ر، ئاگریان له ئاویه‌ر به‌ردا.
دوای ئاگردانی ئەو چیای ئاویەر خه‌ڵكی دڵسۆز و ژینگه‌دۆستی سنه ئاگرەکەیان كوژاندەوە.
لەو ئاگر کەوتنەوەیەدا به‌شێكی زۆر له كێوی ئاویه‌ر سووتا و زه‌ره‌ری زۆر به ژینگه و گیانله‌به‌رانی ئاویه‌ر گه‌یشت.
لە کاتی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی کوردستان ڕێژیم نەتەنیا هیچ هاوکاری خەڵک ناکات بەڵکوو ڕێگری لە خەڵکیش دەکات.
ژمارەیەک لە ژینگەپارێزان لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بەهۆی چالاکییەکانیان دەسبەسەر کراون.
بەنیسبەت ئاگرتێبەردانی ژینگەی کوردستان ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردووە.
لە پەیامەدا ناوەندی هاوکاری بڵاوی کردووەتەوە، داوا لە هەموو لایەنە بەرپرسەکانی بواری پاراستنی ژینگە لە ئێران و ناوچەکە و لە جیهان دەکات کە فریای ژینگەی کوردستان بکەون و نەهێڵن دارستان و لێڕەوارەکان و بەگشتی ژینگەی کوردستان لە ئاگری ڕقی ڕێژیمی ئیسلامی‌دا بسووتێن و لەنێو بچن.