کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاوەڕۆی گوندەکان دەڕژێتە نێو گۆلی "زرێبار"ەوە

11:09 - 15 رێبەندان 2719

گۆلی زرێبار یەکێک لە گرینگترین شوێنە سروشتییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە مەریوانه کە لەبەردەم قەیرانی لەنێوچووندایە و کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانیش هیچ هەوڵێک بۆ پێشگرتن لە لەنێوچوونی ئەو گۆلە ناگرنە بەر.

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران خۆیان دانیان بەوەدا ناوە کە ئەو گۆلە لە دۆخێکی قەیراناویدایە و لە هەمان کاتیشدا ئاوەڕۆی گوندەکان دەڕژێتە نێو گۆلەکەوە.

به‌هۆی نالێوەشاوەیی کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بەنیسبەت گۆلی زرێبار، ئەو گۆلە به‌هۆی قەیرانەکانەوە لەبەردەم لەنێوچووندایە.

چالاکانی ژینگەپارێزی بەنیسبەت ئەو قەیرانانەی کە هەڕەشە لە لەنێوچوونی گۆلی زرێبار دەکات، بەردەوام هۆشدارییان داوە، بەڵام کاربەدەستانی ڕێژیم تەنیا وادە و بەڵێنی دەدەن.

نەبوونی بەڕێوەبەریی شیاو بۆ پاراستنی ئەو گۆلە یەکێک لەو کێشانەیە کە چارەسەری ناکرێت.

کاربەدەستانی باڵای ڕێژیمی ئێران لە سەرکۆماری ڕێژیمەوە هەتا دوایین ژێردەستەکانی ڕێژیم لە پارێزگای سنە باس لە قەیرانیبوونی گۆلی زرێبار دەکەن، بەڵام هیچ هەنگاوێک بۆ چارەسەریی کێشەکان هەڵناگرن.

"عیسا کەلانتری"، سەرۆکی ڕێکخراوی ژینگەی ڕێژیم باسی لەوە کردووە، ئاوەڕۆی گوندەکان دەڕژێتە نێو گۆلی زرێبارەوە و دەبێ ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت، بەڵام ئەوەش تەنیا وادە و بەڵێنی بووە.

لە ئێستادا ئەگەر ئەو دۆخەی کە بەسەر گۆلی زرێباردا زاڵە، کۆنترۆڵ نەکرێت، قەیرانەکە قووڵتر دەبێتەوە.

لە پارێزگای سنه کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران تەنیا بە کۆڕ و کۆبوونەوە لەبارەی دۆخی گۆلی زرێبار قسە دەکەن کە ئەویش دووپاتکردنەوەی وادە و بەڵێنییەکانە.