کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"ئاپارات و فیلیمۆ" بەهۆی گەمارۆکانەوە لە گووگڵ پلەی سڕدرانەوە

18:40 - 17 خەرمانان 2721

شیرکەتی گووگڵ ئەپلیکێشنەکانی ''فیلیمۆ و ئاپاراتـ''ـی بەهۆی گەمارۆ نێونەتەوەییەکانەوە لە گووگڵ پلەی سڕییەوە.

بەپێی سەرچاوەکان ئەپەکانی "ئاپارات و فیلیمۆ" لەلایەن گووگڵ پلەی بەهۆی بەشی ١٦.٥ یاساکانی گەشەپێدان ئەو ئەپانەی سڕدراوەتەوە.

سڕینەوەی ئەپلیکێشنەکانی ئێران لە ئەپڵ و گووگڵ لە ساڵی ٩٦ی هەتاوییەوە دەستی پێ کردووە .

هەتا ئێستا چەندین ئەپلیکێشنی وەکوو: ''تاقچە، ماسک، ڕۆبیکا، ئاپارات، فیلیمۆ و نەخشە ڕێگاکان'' بەهۆی گەمارۆکانەوە لە گووگڵ پلەی سڕدراونەتەوە.

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ئەگەری هەیە ئەو دوو ئەپلیکێشنانە بەهۆی ڕیپۆرتی بەکارهێنەران یان بەهۆی پێشێلکردنی یاساکانی کۆپی ڕایت لە گووگڵ پلەی سڕدرابنەوە.