کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاژەڵدارانی ئیلام مەڕوماڵاتەکانیان هەرزانفرۆش دەکەن

12:50 - 4 بانەمەڕ 2721

ئاژەڵدارانی پارێزگای ئیلام بۆ پێشگرتن لە مایەپووچبوون ناچارن ئاژەڵەکانیان لەپێناو چەکی درێژخایەن و زۆر جاریش بە چەکی بێ پشتیوان بە ئەو کەسانەی کە گۆشت بۆ وڵاتە عەرەبییەکان هەناردە دەکەن، بفرۆشن.

بە دوای داخرانی چێشتخانەکان بەهۆی گشتگیریی کۆرۆنا لە ئێران و کوردستان، مەڕوماڵاتی ئاژەڵداران کڕیاریان نەماوە و دەوڵەتیش ئامادە نییە مەڕوماڵتەکانیان لێ بکڕێت هەر بەو هۆیەوە گرووپێک لەو ئاژەڵدارانە تووشی مایەپووچبوون بوونە.

ئاژەڵدارانی ئیلامی ناچارن ئاژەڵەکانیان هەرزانفرۆش بکەن یان بە شێوەی قاچاخ هەناردەی دەرەوەیان بکەن.