کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاکام ڕەحیمی تێزی زانکۆی خۆی، پێشکەش بە شەهید سەروان چەکۆ کرد

12:21 - 10 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: "ئاکام ڕەحیمی" کوڕی شەهید سەروان ''چەکۆ ڕەحیمی"، تێزی زانکۆی خۆی لە بەشی "ئارتیفیشاڵ ئینتێلیجێنس" (Artificial intelligence)، پێشکەش بە ڕێبازی شەهید سەروان چەکۆی نەمر کرد.

ئاکام ڕەحیمی دوای هەوڵ و تێکۆشانێکی بێوچان لە زانکۆی "ساسێکس"، لە وڵاتی بریتانیا لە بەشی "ئارتیفیشیاڵ ئینتێلیجنس" بە پلەی یەکەم لەو زانکۆیە دەرچوو و تێزی کۆتایی بەشی خوێندنەکەی پێشکەش بە ڕێبازی شۆڕشگێڕانەی باوکی کرد.

ڕەحیمی سەرەڕای دڵخۆشی بۆ سەربەرزکردنی بنەماڵەکەی و حیزبەکەی، سێ خەڵات کە لە لایەن سەرۆکایەتی زانکۆی ساسێکسەوە پێشکەشی کرا، پێشکەش بە ڕێبازی باوکی خۆی "چەکۆ ڕەحیمی" کرد.

ئاکام ڕەحیمی، دوای ئەو سەرکەوتنانە، لە لایەن مامۆستاکانی زانکۆ داوای لێ کراوە، کە لە خوێندن بەردەوام بێ و  دوکتوراکەی لە بەشی ئارتیفیشیاڵ ئینتێلیجنس بخوێنێت.

ناوبرا باسی لەوە کردووە، بۆ قۆناغی دوکتوراکەشی لە بیری ئەوەدایە، پڕۆژەیەک هەڵبژێرێت کە بتوانێت لە داهاتوودا یارمەتیدەری بەروەپێشچوونی حیزبەکەی و گەلەکەی بێت.