سەرەڕای ئەوەیکە هەڵبژاردن لە "کوردستان و ئێرانـ"ـدا بە شێوەیەکی بەرچاو بایکۆت کرا بەڵام ڕێژیم لە ئاکامی هەڵبژاردنەکاندا ساختەکاری کردووە.
بەپێی ئاماری ڕاگەیاندراو لەلایەن "عەبدولڕەزا ڕەحمانیی فەزلی" وەزیری نێوخۆی ڕێژیمی ئیران، لە خوڵی سێزدەهەمی هەڵبژاردنەکانی ڕێژیمدا ٢٨ ملیۆن و ٩٣٣ هەزار کەس لە هەڵبژاردنەکاندا بەشدارییان کردووە و ئامارەکەی بەو شێوەیە ڕاگەیاندووە:
ئاکامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان بەپێی ئاماری "ڕەحمانی فەزلی" بەم شێوەیە:
ڕێژەی بەشداریی خەڵک بە گشتی ٤٨.٨ لەسەد بووە
سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ١٧ ملیۆن و ٩٢٦ هەزار و ٣٤٥ دەنگ
مۆحسێن ڕەزایی ٣ ملیۆن و ٤١٢ هەزار و ٧١٢ دەنگ
عەبدولناسر هیمەتی ٢ ملیۆن و ٤٢٧ هەزار و ٢٠١ دەنگ
ئەمیرحوسێن قازیزادە هاشمی ٩٩٩ هەزار و ٧١٨ دەنگ
بەڵام "جەماڵ عورف" سەرۆکی ستادی هەڵبژاردنەکانی ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاندووە ٢٨ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار کەس لە هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماریدا بەشدارییان کردووە و ئاماری دەنگەکان بەم شێوەیەن:
سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ١٧ ملیۆن و ٨٠٠هەزار دەنگ
مۆحسێن ڕەزایی ٣ ملیۆن و ٣٠٠هەزار دەنگ
عەبدولناسر هیمەتی ٢ ملیۆن و ٤٠٠هەزار دەنگ
ئەمیرحوسێن قازیزادە هاشمی یەک ملیۆن دەنگ
ئامارە جیاوازەکانی وەزیری نێوخۆی ڕێژیمی ئێران و ستادی هەڵبژاردن پیشان دەدات کە ڕێژیم لە ژماردنی دەنگەکاندا ساختەکاریی کردووە.