کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاکسیوس: دانوستانەکانی ڤییەن ئەگەری هەیە بە ئاکام نەگات

12:17 - 16 بانەمەڕ 2721

ماڵپەڕی "ئاکسیوس" سەر بە ئیسرائیل بڵاوی کردووەتەوە کە دانوستانەکانی ڤییەن بەهۆی کێشەی جیددیی نێوان تاران و واشنتۆن ئەگەری هەتە بە ئاکام نەگات.

پێشتریش هەندیک کاناڵی نزیک بە ڕێژیمی ئێران بڵاویان کردبووە کە کێشەکانی نێوان ئامریکا و ئێران کەم نییە و ئامریکا زۆرێک لە داواکارییەکانی ئێرانی ڕەت کردووەتەوە.

ڕێژیمی ئێران دەڵێت هەموو پێبەندییەکانی خۆی بە بەرجام دوای لابردنی یەکجێ و هاوکاتی هەموو گەمارۆکان و هەڵسەنگاندنی باوەڕ بە ئامریکا دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.

کێشەی نێوان ئامریکا و ئێران لەبارەی گەمارۆ ئابوورییەکانە کە ئێران داوای لابردنی هەموو گەمارۆکان دەکات و ئامریکا ئەو داواکارییەی قەبووڵ نییە.

ئامریکا لەگەڵ ئەو داواکارییەی ئێران دژایەتی هەیه و دەڵێت کە بەم شێوەیە ئێران دەرفەتێکی زۆری هەیە هەتا بتوانێت پەرە بە چالاکییە ناوکییەکانی خۆی بدات.

هەوڵی وڵاتانی ڕۆژئاوایی بۆ بەدەستهێنانی ڕێککەوتن لە حاڵێکدایە کە هێستا لە نێوان هێڵی سووری دیاریکراو لەلایەن ڕێژیمی ئێران بۆ گرووپی دانوستانکار و داواکاریی کۆمەڵگای جیهانی لە ڕێژیم مەودایەکی زۆر هەیە.