کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"ئاکۆ جەلیلیان" بە دانانی کفاڵەت ئازاد کرا

16:44 - 1 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: نووسەر و لێکۆڵەری کوردی خەڵکی کرماشان، پاش حەوتوویەک دەسبەسەری، بە دانانی کفاڵەت ئازاد کرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١ی بەفرانبار، "ئاکۆ جەلیلیان"، نووسەر، لێکۆڵەر و فۆلکلۆرناسی بەتوانای کورد، پاش حەوتوویەک دەسبەسەری، بە دانانی کفاڵەت ئازاد کرا.

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٤ی سەرماوەز، ئاکۆ جەلیلیان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

ئیتلاعات پاش هێرش کردنە سەر ماڵی ئەو نووسەرە کوردە و پشکنینی ماڵەکەی، ناوبراویان دەسبەسەر کردبوو.

هەروەها ڕۆژی دووشەممە، ١١ی سەرماوەز، یەکەمین خەڵاتی وێژەیی باشوور لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی و چاپەمەنیی باشوورەوە پێشکەشی ئاکۆ جەلیلیان کرا.

"ئاکۆ جەلیلیان"، نووسەر، زمانزان و فۆلکلۆرناسی بەتوانای کورد لە ساڵی ١٣٥٠ی هەتاوی لە شاری شابادی پارێزگای کرماشان لە دایکبووە، ئەو نووسەرە کوردە خاوەنی چەندین کتێبە کە بریتین لە: فەرهەنگی وشەی کوردی_کوردی_فارسی، چیرۆکی ئاگر مەلوچ، تاریکخانە بەرگی ١، کرماشان (ناسنامەیەکی نوێ بۆ مێژوویەکی کۆن)، زەڕینە وسیمینە ٥ بەرگ و کۆمەڵە چیروکی ڕەنگامە.