کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگاداری/ سمینارێک بۆ شەهیدانی میکۆنوس لەوڵاتی ئامریکا بەڕێوە دەچێت

16:47 - 28 خەرمانان 2715

کوردستان میدیا: کۆمیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەوڵاتی ئامریکا، بە مەبەستی بەرز نرخاندنی ٢٦ی خەرمانان، ٢٣‌ـەمین ساڵرۆژی شەهیدانی میکۆنوس، سمینارێک بەڕێوە دەبات.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بۆ بەرز راگرتنی ٢٣‌ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدبوونی دوکتور سادق شەرەفکەندی و هاوڕێیانی لەشاری بێرلین بەدەستی تیرۆریستانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەوڵاتی ئامریکا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٩ی خەرمانانی ١٣٩٤ی هەتاوی، سمینارێک بە بەشداریی دکتورحوسێن خەلیقی ئەندامی پێشووی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بۆ کوردانی دانیشتوی ئەو وڵاتە پێک دێنێت.