هاونیشتمانانی بەڕێز!
لە بەرەبەری ٢١ فێڤرییە، بەرانبەر بە ٢ی ڕەشەمە (ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی)، کۆمیتەی فەرهەنگ و زمانی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران هەڵمەتێکی تویتێری بە مەبەستی گرینگیدان بە پرسی زمانی دایکی و زیاتر ناساندنی بە بیروڕای گشتی و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی وەکوو یەکێک لە گرینگترین پرسەکانی پێوەندیدار بە شوناس و مافەکانی نەتەوەی کوردەوە بەڕێوە دەبات. داواکارین لە کاتی دیاریکراو و بە بەکارهێنانی هاشتاگ و تویتە دیاریکراوەکان لەو هەڵمەتەدا بەشدار بن.
کات: شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی، ١ لەسەر ٢ی ڕەشەمەی ١٣٩٨ی هەتاوی
بەرانبەر بە ٢٠ لەسەر ٢١ی فێڤرییەی ٢٠٢٠ی زایینی
بە کاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان: کاتژمێر ١٠ی شەو
بە کاتی باشووری کوردستان: کاتژمێر ٩:٣٠ی شەو
بە کاتی ئورووپای ناوەندی: کاتژمێر ٧:٣٠ی شەو
بۆ وەرگرتنی زانیاری سەبارەت بە هاشتاگ و تویتە ئامادەکراوەکانی هەڵمەتەکە سەردانی کاناڵ و پەیجی تایبەت بە هەڵمەتەکە بکەن:
Telegram:@zmanushunasinatawai
Facebook:https://www.facebook.com/MotherTongueCam/ (https://www.facebook.com/MotherTongueCam/)