کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگاداریی ده‌زگای فه‌رمانده‌یی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان

13:59 - 9 جۆزەردان 2722

دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ ڕای گشتی ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە.

دەقی ئاگادارییەکە بەم چەشنەیە:

بۆ ڕای گشتی!

به ‌ئاگاداری ده‌گه‌یه‌نین كه‌ سێ پێشمه‌رگه‌ به‌ ناوه‌كانی:

١- ئارمان ده‌رویشی

٢- محه‌ممه‌د محه‌ممه‌دپوور

٣- ناسێح لاهیجانی

به‌هۆی لادان له‌ بڕیاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و به‌هۆی گوێنه‌دان به‌ دیسیپلینی پێشمه‌رگایه‌تی و  دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ شوێنی ئه‌ركی پێئه‌سپێردراوی خۆیان، له‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ر كراون و پێوه‌ندییان به‌و هێزه‌وه‌ نه‌ماوه‌.

ده‌زگای فه‌رمانده‌یی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان

٩ی جۆزه‌ردانی ١٤٠١