کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگاداریی نووسینگەی کارگێڕیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

12:19 - 16 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: نووسینگەی کارگێڕیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، به مەبەستی ڕاپەڕاندنی کاروباری پشتگیری لە پەنابەرانی سیاسی ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە.

دەقی ئاگادارییەکە بەم چەشنەیە:

بە هەموو ئەو ئەندام و لایەنگرانەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کە خوازیاری پشتگیرین بۆ وەرگرتنی پەنابەریی سیاسی لە دەرەوەی وڵات ڕادەگەیەنین کە :

١ـ پشتگیریکردن لە ئەندام یا لایەنگر لە چوارچێوەی مەرجە دیاریکراوەکانی تایبەت بەو پرۆسەیە لە رێکەوتی ٢٠١٩/٥/١٥ی زایینییەوە، لە لایەن نووسینگە کارگێڕیی حیزبی دێموکراتی کورستانی ئێرانەوە دەبێت.

٢ـ خوازیار دەبێت دەقی داواکارییەکەی لەم ڕێگانەوە بنێرێت:

 E-mail: [email protected]

 Fax: 00442076929242   

٣ـ لە حەوتوودا ڕۆژانی سێشەممە، دەتوانن لە ڕێگای ژمارەی تەلەفۆن یان واتساپی (9647507580761+)ـەوە، لەگەڵ لایەنی پێوەندیدار بە کەیسی پەنابەری لە نووسینگەی کارگێڕیی حیزبدا پێوەندی بگرن و پرسیارەکانتان پێشکەش بکەن و زانیاری پێویست و ڕێنمایی زۆرتر وەربگرن.

بە سپاسەوە

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نووسینگەی کارگێڕی

١٣٩٨/٢/١٥ی هەتاوی