کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگاداریی نووسینگەی کارگێڕیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

12:11 - 21 خاکەلێوه 2721

نووسینگەی کارگێڕیی حیزبی دێموکرات بەنیسبەت هاوخەمی لەگەڵ حیزبی دێموکرات و بنەماڵەی شەهید لوقمان مێهفەر ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە.

دەقی ئاگادارییەکە بەم چەشنەیە:

بۆ ڕای گشتی

هەر وەک ئاگادارن ئەمڕۆ ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی بەداخەوە ئەندامی ڕێبەرایەتیی حیزبەکەمان بەڕێز لوقمان مێهفەر بەهۆی نەخۆشیی کۆرۆنا و پاش ماوەیەکی دوورودرێژ لە بەربەرەکانێ لەگەڵ ئەم نەخۆشییە لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد و تێکەڵ بە کاروانی نەمرانی مێژوو بوو.

بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی تەندرووستی بە گشتی بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای جیهانیی کۆرۆنا ڕێوڕەسمی سەرەخۆشی بەڕێوە ناچێت؛ بەڵام بۆ دەربڕینی هاوخەمی لەگەڵ حیزبی دێموکرات و بنەماڵەی شەهید لوقمان مێهفەر دەتوانن پێوەندی بەم ژمارانەوە بگرن:

نووسینگەی کارگێڕیی حیزبی دێموکرات: 009647501732338

ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکرات: 009647514029586

بنەماڵەی بەڕێزی مێهفەر: 009647508981264ــ 0046707760896