کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگاداریی کۆمیتەی کاروباری حیزبی دێموکرات لە دەرەوەی وڵات، لەبارەی بەڕێوەچوونی رێپێوانی شاری ستۆکهۆڵم

18:11 - 31 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: بەبۆنەی ٢٥مین ساڵـڕۆژی شەهیدبوونی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی، کۆمیتەی کاروباری حیزبی دێموکرات لە دەرەوەی وڵات، رێپێوانێک لە شاری ستۆکهۆڵم پایتەختی وڵاتی سوێد بەڕێوە دەبات و بەو ئەو مەبەستە ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە.
دەقی ئاگادارییەکە بەم چەشنەیە:

هەموو رۆڵەکانی نەتەوەی کورد لە دەرەوەی وڵات ئاگادار دەکەین کە رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٠ی پووشپەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی بەرانبەر بە ١١ی ژوولای ٢٠١٤ی زایینی، کاتژمێر ١١:٣٠ لە سێرگەلەستۆری لە مەیدانی شاری ستوکهولم کۆ دەبینەوە و پاش وێندنەوەی وتار و پەیامەکان، کاتژمێر ١٣:٣٠ خولەک بە مەبەستی رێزگرتن لە خەبات و شوێندانەریی کەسایەتیی دوکتور قاسملووی نەمر سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بزووتنەوەی کورددا، لە ٢٥مین ساڵڕۆژی تیرۆری ئەو کەسایەتییە مەزنە بۆ مەحکووم کردنی تیرۆریزمی رێژیمی ئیسلامیی ئێران رێپێوانێک بەرەو دەفتەری نوێنەرایەتی یەکیەتیی ئورووپا لە شاری ستۆکهۆڵم پایتەختی وڵاتی سوێد بەڕێوە دەچێ.

لەو پێوەندییەدا داوا لە هەموو رۆڵەکانی نەتەوەی کورد لە دەرەوەی وڵات دەکەین، بە بەشداریی خۆیان لەو رێپێوانەدا ئەرکی نەتەوەیی خۆیان بەجێ بێنن و ئوگریی خۆیان بۆ بیر‌ و باوەڕەکانی دوکتور قاسملووی نەمر دەرببڕنەوە.

ئادرەس

ــ Sergelstorget لە سەنتەری Stockholm رێپێوان بەرەو ئۆفیسی پارلمانی ئورووپا لە مەیدانی Mynytorget

بە سپاسەوە

کومیتەی کار‌وباری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوە