کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگرکەوتنەوەکان لە کوردستان بەردەوامن

11:59 - 30 جۆزەردان 2721

لە درێژەی ئاگر کەوتنەوەکانی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٢٩ی جۆزەردان لە گوندی "شیواشان"، سەر بە شاری "سەردەشت"، ئاگر کەوتنەوەیەک ڕووی دا کە لەلایەن ئەنجومەنی "بژوێنـ"ـی چیای ئەو شارەوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە.

لەو ئاگر کەوتنەوەیەدا دار و دەوەن و لەوەڕگەیەگی زۆر سووتان و لەنێو چوون.

هاوکات لە شاری "مەهاباد"، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە لەوەڕگە، پووش و پاوانەکان، زیانێکی زۆر بەو ناوچانە گەیشت.

هەر ساڵ لە مانگی جۆزەردان بەملاوە، ئاگر لە لێڕەوار و دارستانەکانی کوردستان دەکەوێتەوە کە بەشێکی زۆر لەلایەن کەسانی سەر بە ڕێژیمەوە ئەنجام دەدرێت.