کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگرتیبەردانی وێنەی پاسداری تیرۆریست قاسم سلێمانی لە مەریوان

12:45 - 24 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: وێنەی تێرۆریست ''قاسم سلێمانی'' کە لەلایەن دەزگا تەبلیغییەکانی ڕێژیمەوە لە هەموو شارەکان ئێران و کوردستان خراوەتە بەر دیدی خەڵکەوە، لە شارۆچەکەی جووجەسازیی مەریوان لەلایەن خەڵکەوە ئاگری تێبەردرا.

شەوی ڕابردوو، ڕێکەوتی ٢٣ی بەفرانبار، بەنێری تێرۆریست ''قاسم سلیمانی'' لەلایەن خەڵکەوە ئاگری تێبەردرا و بەو شێوەیە بێزاریی خۆیان لەم تێرۆریستە دەربڕی.

دوای کوژرانی قاسم سلێمانی لەلایەن فڕۆکەکانی ئامریکا لە عێراق، ڕێژیمی ئێران بە تێچوویەکی زۆرەوە لەلایەن دەزگا تبلیغییەکانی خۆیەوە هەوڵێکی زۆری دا کە لەم تێرۆریستە کەسایەتییەکی قارەمان و خۆشەویستی خەڵک دروست بکات.

لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا، خەڵک لە شارەکانی کوردستان و ئێران بە دڕاندنی وێنەکانی ''قاسم سلێمانیـ''ـی تێرۆریست لە شەقامەکان و هەروەها دروشم بە دژی ڕێبەری نیزام، بێزاریی خۆیان بەنیسبەت ڕێژیمی ئێران، بەرپرسانی ڕێژیم، گەندەڵییەکان، درۆ و چەواشەکارییەکان و هەروەها سیاسەتە هەڵە و سەرکوتکارییە بەردەوامەکانی ڕێژیم، دەربڕی.