کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگرتێبەردانی دارستانەکانی زاگرۆس شارستانییەت لەنێو دەبات

13:13 - 28 پووشپەڕ 2721

گرووپی شاخەوانانی "کاسارۆ و هەڵۆخان" بۆ پشتیوانی لە سروشتی زاگرۆس بەسەر "لووتکەی سەنبۆران" یەکێک لە بەرزترین لووتکەکانی کێوی "ئێشترانکوو"ی پارێزگای "لوڕستانـ"ـدا سەرکەوتن.

ئەو شاخەوانانە بە دروشمی "ئەو وڵاتە بە بەرزیی زاگرۆسەوە جوانە و ئاگرتێبەردانی دارستانەکان، شارستانییەت زاگرۆس لەنێو دەبات" ئەو چالاکییە شاخەوانییەیان بەڕێوە بردووە.

چالاکوانانی "مەدەنی، ژینگەیی و ژینگەدۆستان و هەروەها شاخەوانان" لە پاراستنی سروشتی کوردستان بەردەوامن و لەو ڕێگایەوە هەتا ئێستا چەند ژینگەپارێز گیانیان بەخت کردووە.