کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگرکەوتنەوەکان لە دارستانەکانی سەردەشت بەردەوامن

13:21 - 12 جۆزەردان 2721

لەدڕیژەی ئاگرکەوتنەوە یەک لەدوای یەکەکانی دارستان و لەوەڕگەکانی شاری "سەردەشت" نۆرە گەیشتە "شارباژێڕ"ی گوندی "قەلەڕەشـ"ـێ.

ئەو ئاگرە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١١ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە ناوچەی شارباژێڕی گوندی قەلەڕەش بەخێرایی پەرەی سەند.

لەماوەی حەوتووی ڕابردوودا لە چەند شوێنی دیکەی ناوچەکانی "سەردەشت" لەوانە: "باسکی کۆڵەسە، گوندەکانی بەڕوێ و بەڵاو" ئاگرکەوتنەوەیەکی بەرین کەوتەوە کە هەتا ئێستا هۆکاری ئەو ئاگرکەوتنەوانە بە ڕوونی دەر نەکەوتووە.

لەو ئاگرکەوتنەوەیەدا بە دەیان هێکتار لە دارستان و لێڕەوارەکانی ئەو شارە سووتاون و لەنێو چوونە.

خەڵکی ئەو ناوچانە باس لەوە دەکەن کە دەستی ڕێژیم لە پشت ئەو ئاگر کەوتنەوانەدا هەیە.

ڕێژیم هەر ساڵ لە کۆتایی وەرزی بەهار و لە وەرزی هاویندا سەرەڕای دزین و بە تاڵانبردنی سامانە سروشتییەکانی کوردستان و کاولکارییەکان بە بیانووی جۆراوجۆر ئاگری بەرداوەتە ژینگەی کوردستان.