کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگرکەوتنەوەکان لە شاری سەردەشت بەردەوامن

13:07 - 14 جۆزەردان 2721

لە درێژەی ئاگرکەوتنەوە یەک لە دوای یەکەکانی دارستانەکانی ناوچەی "سەردەشت" لە گوندەکانی "مارەغانی"، "لیلانێ"، "سیسێر" و شوێنی گەشتیاریی "گڕاوان"،  ئاگرکەوتنەوە ڕوویدا و لەلایەن خەڵکی دڵسۆزەوە ئەو ئاگرە کۆنترۆڵ کرا.

لەو ئاگرکەوتنەوەیەدا، خەسار و زیانێکی زۆر بەر ڕەز و ترش و پووش و پاوانەکان کەوتووە.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە چەند شوێنی جیاوازی ناوچەی "سەردەشت" ئاگرکەوتنەوەیەکی بەرین ڕوویدا کە خەسارێکی زۆری بە ژینگە گەیاند.

خەڵکی "سەردەشت"، ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە ئاگرتێبەردان لە دارستانەکان تاوانبار دەکەن.