کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگرکەوتنەوەی قۆپیی "کانی بەرازان" لە مەهاباد

13:40 - 18 بانەمەڕ 2721

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٧ی بانەمەڕ قۆپیی "کانی بەرازانـ"ـی مەهاباد ئاگری لێکەوتووەتەوە و خەسارێکی زۆری ژینگەیی بەر کەوتووە.

لەو ئاگرکەوتنەوەدا ٤ هەزار میتری چوارگۆشە لە قامیشەکانی ئەو قۆپییە لە ئاگردا سووتاون.

ئەو ئاگرکەوتنەوە لە بەشی ڕۆژهەڵاتی ئەو قۆپییە دەستی پێکردووە و هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەوای گەرم، با و وشکبوونی گیاوگوڵەکانی ئەو قۆپییە.

قۆپیی "کانی بەرازانـ"ـی مەهاباد لە پێڕستی قۆپییە نێودەوڵەتییەکانە و پانتاییەکەی ٩١٠ هێکتارە، هەروەها بەهۆی تایبەتمەندیی ئەو قۆپییە لە ساڵی ١٣٨٥دا ڕاوکردن تێیدا قەدەغە کراوە.