کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگرکەوتنەوەیەک لە بازاڕچەی تاناکۆرای شاری سنە ڕوویدا و زیانی مادیی لێ کەوتەوە

12:46 - 29 بانەمەڕ 2722

کاتژمێر ٢:٥٠ خولەکی بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی بانەمەڕ، بازاڕچەی تاناکۆرای شاری سنە ئاگری گرت و زیانی مادیی زۆری لێ کەوتەوە.

ئاگرەکە لە دەرگای سەرەکیی بازاڕچەکەوە و لە پێش قوتابخانەیەک کە لەو شوێنەیە دەستی پێ کردووە و بە هۆیەوە نزیک بە ٢٥ دووکانی ئەو بازاڕچەیە لە ئاگردا سووتاون.

 هەتا گەیشتنی هێزەکانی ئاگرکوژێنەوە بۆ شوێنی ڕووداوەکە، زۆربەی دووکانەکانی بازاڕچەکە ئاگریان گرتووە و بە هەموو شتێکەوە سووتاون.