کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگرکەوتنەوەیەک لە دارستانەکانی "سەردەشت" ڕوویدا

12:41 - 19 پووشپەڕ 2722

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ئاگر بەر بووەتە دارستانەکانی شاری "سەردەشت" کە لە ئاکامدا کۆنتڕۆڵ کراوە.

ئەو ئاگرە زیانی بە ٤ هێکتار لە دارستانەکانی ئەو شارە گەیاندووە.

هۆکاری ئەو ئاگرکەوتنەوانەی دارستانەکەی کوردستان کەسانی دژە ژینگە و هەلپەرست و مۆرەکانی سەر بە ڕێژیمن.

ساڵانە لە وەرزی گەرمادا لەلایەن کەسانی دژە ژینگە ئاگر بەردەدرێتە دارستانەکانی زاگرۆس.

ئەگەرچی ئامارێکی ڕوون لە ئاگرکەوتنەوەکان لەبەردەستدایە و هەتا ڕادەیەکیش هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکان ئاشکرایە بەڵام کاربەدەستانی پێوەندیدار هەتا ئێستا هیچ هەوڵێکیان بۆ پێشگرتن لە ئاگرکەوتنەوەی ئەو دارستانانە ئەنجام نەداوە.

ساڵانە پانتایەکی زۆر لە دارستان و لەوەڕگەکانی پارێزگاکانی کوردستان ئاگریان تێبەر دەدرێت و بەرپرسانی ڕێژیم نە تەنیا هیچ هەنگاوێک بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە هەڵناگرێت بەڵکوو خۆی دەستی لەو ئاگرکەوتنەوانەدا هەیە.