کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگرکەوتنەوەیەکی گەورە لە کرماشان ڕوویدا

13:26 - 7 گەلاوێژ 2720

پارکینگی ماشینە بارهەڵگرەکان لە گەڕەکی "دەوڵەت‌ ئاوا"ی کرماشان لە ئاگردا سووتا و بەهۆی ئەم ئاگرکەوتنەوەیە دووکەڵ ئاسمانی ئەو شارەی داگرتووە.

''فەزلوڵڵا ڕەنجبەر'' فەرمانداری کرماشان وتوویەتی، ئەم ئاگرکەوتنەوەیە سەرەتا لە  تانکێرێکەوە دەستی پێکردووە و دواتر پەرەی سەندووە و بەم هۆیەوە چەند ماشین ئاگری گرتووە.

هەتا ئێستا لە زیانی گیانی و ماڵی و هەروەها وردەکارییەکانی ئەو ئاگرکەوتنەوەیە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

ئەم ڕووداوە لە حاڵێکدایە کە لەم دواییانەدا شەپۆلێک لە تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوەی گوماناوی لە ئێراندا ڕووی داوە و هەر جار و لە یەکێک لە شارەکانی ئێران شوێنێک بە شێوەی گوماناوی ئاگر دەگرێت.