کوردستان میدیا: بە مەبەستی پێشوازی لە ساڵی نوێ و هاتنی سەری ساڵی نوێی هەتاوی جێژنێکی تایبەت و بە شکۆ لە کەمپی جێژنیکان بەڕێوە چوو.
هەواڵنێری ماڵپەری کوردستان میدیا ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی ڕەشەمەی ١٣٩٧ی هەتاوی، واتا دوایین ڕۆژی ساڵ لە ساڵی ١٣٩٧ی هەتاوی، بە بەشداریی ژمارەیەک لە ئەندامانی ڕێبەرایەتی، کادر، پێشمەرگە، بنەماڵە و میوانان لە کەمپی جێژنیکان ئاگری نەورۆز کرایەوە.
لەو ڕێوڕەسمەدا، ئاگری نەورۆز بە دەستی "سەدیق دێهقان" کادری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرایەوە.
دوای کردنەوەی ئاگر بەشداربوانی مەراسمە بە شایی و هەڵپەڕکی ڕێوڕەسمەکەیان ڕازاوەتر کرد.