کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگری چالاکییە تەبلیغییەکانی نەورۆز شاری ورمێی بەتینتر کرد

12:37 - 27 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری ورمێ، بە بەڕێوەبردنی چالاکیی بەرینی نەورۆزی، بەپیریی نەورۆزی کوردەوارییەوە چوون.

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٦ی ڕەشەمە، ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری ورمێ، بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە شوێنە گشتییەکاندا بەپیریی نەورۆزی کوردەوارییەوە چوون و بانگەشەیان بۆ سەمای ئازادیی نەورۆز کرد، کە ئەو چالاکییانە هاوکات بوو لەگەڵ بەڕێوەچوونی بازاڕی حەوتووانەی دزە.

لەو چالاکییانەدا پێشمەرگەکانی شار لە ڕێکخستنەکانی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، لە چەند شوێنی مەرگەوەڕ  ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان بەپیریی بەهارەوە برد.

ڕۆڵەکانی دێموکرات، ئاڵای ڕەنگینی کوردستانیان لە هەموو دەروازەکانی شارەدێی "دزە" لە بەرزایییەکاندا و لە بەرچاوی پڕ لە تامەزرۆیی و خۆشەویستیی خەڵکی ناوچەکەوە هەڵ کرد و وەک چەپکی ئاگری نەورۆز بەگژ چاوی نەیاران و دوژمنانی ماف و ئازادییەکانی کوردستانەوە چوون. ئاڵاکان لەو شوێنانە دەشەکانەوە کە میوانگر و شوێنی ئاپۆڕای خەڵکی دزەو دەوروبەر بوون. 

ئەو شوێنانە کە لرفەی شەماڵی  ئاڵا، ترس و دڵەڕاوکێی خستە دڵی گوێلەمست و چەکدارانی بەرماوخۆری دەوڵەتی داگیرکەری تاران بریتی بوون لە: "سێڕێیانی گردەوان کە گوند و ناوچەکانی: "شنۆ، مەرگەوەڕ، گردەوان، ژاراوە، سۆرکان، لۆلکان و دزەی مەرگەوەڕ بە دەشتەبێڵی شنۆوە دەبەستێتەوە" و هەروەها سێڕێیانی مەنسوورئاوا کە گوندەکانی: "قایەر، میرئاوا، لاجان، شێرەکان، مەنسوورئاوا، بەرەزان و چەندین گوندی دیکە بەیەکەوە دەبەستێتەوە".

جێی ئاماژەیە، کە بوێرانی دێموکرات و پێشمەرگەی شار لە ورمێ، بۆ زیاتر تۆقاندن و ترس خستنە دڵی گوێلەمستان و بەکرێگیراوانی ڕێژیم ئاڵای کوردستانیان لەسەر ڕێگای هاتووچۆ و لە شوێنگەلێکی هەڵ کردووە، کە ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆر لە دڵی بەکرێگیراوان و شەوپەرستانی کۆماری سێدارە دروست دەکات.

سڵاو لە ڕاسانی بەردەوامی تێکۆشەرانی دێموکرات. شەکاوە بێت ئاڵای ڕەنگینی کوردستان