کوردستان میدیا: ﺑە ﺑﯚﻧەﯼ ٢ﯼ ڕێبەندان، ٧٣هەﻣﯿﻦ ﺳﺎڵڕﯙﮊﯼ ﺩﺍﻣەﺯﺭﺍﻧﯽ ﻛﯚﻣﺎﺭﯼ ﻛﻮﺭﺩﺳﺘﺎﻥ، لە شارەدێی نێ پەیامی پیرۆزبایی ڕاگەیەندراوە.
ﻟە ﭘێشدﺍ ﺳڵاﻭ دەنێرین ﺑﯚ ﮔﯿﺎﻧﯽ ﭘﺎﻛﯽ ﻫەﻣﻮﻭ ﺋەﻭ ﺷەﻫﯿﺪە ﺳەﺭﺑەﺭﺯﺍﻧەﯼ ﻛە ﻟە ڕێگاﯼ ﻛﯚﻣﺎﺭﺩﺍ ﮔﯿﺎﻧﯿﺎﻥ ﺑەﺧﺖ ﻛﺮﺩووە، ﻟەﺳەﺭﻭﯼ هەﻣﻮوﺍنەﻭە ﭘێشەﻭﺍﯼ ﺧﯚﺷەوﯾﺴﺘﯿﯽ ﮔەﻝ ﻗﺎﺯﯼ ﻣﺤەﻣﻤەﺩ ﺳەﺭﻛﯚﻣﺎﺭﯼ ﺋەﻭ ﻛﯚﻣﺎﺭە ﺳﺎﻭﺍﯾە ﻭ ﻧەﻣﺮ ﻣەﻻ ﻣﺴﺘەﻓﺎ ﺑﺎﺭﺯﺍﻧﯽ ﭘﺸﺘﯿﻮﺍﻧﯽ ﺑەﻭەﻓﺎﯼ ﻛﯚﻣﺎﺭ، ﺩﺭﻭﻭﺩﯼ ﺑێ ﭘﺎﯾﺎﻥ ﺑﯚ ﮔەﻟﯽ ﻛﻮﺭﺩ ﺑەﺗﺎﯾﺒەﺕ ﺋەﻧﺪﺍﻣﺎﻥ ﻭ ﻻﯾەﻧﮕﺮﺍﻧﯽ ﺣﯿﺰﺑﯽ دێموﻛﺮﺍﺗﯽ ﻛﻮﺭﺩﺳﺘﺎﻧﯽ ﺋێرﺍﻥ ﻛە ﻟە ﺳەﺭەﺗﺎﻭە ﺗﺎ ﺋێستا ئاڵاهەڵگری ڕﺍﺳﺘەﻗﯿﻨەﯼ ﻛﯚﻣﺎﺭ ﺑﻮﻭﻧە ﻭ ﻛﯚﻣﺎﺭ ﻭ ﭘەﯾﺎﻣەﻛەﯼ ڕﻭﻭﻧﻜەﺭەﻭەﯼ ڕێگاﯼ ﺧەﺑﺎﺗﯽ ﺳەﺭﺑەﺭﺯﺍﻧەﯾﺎﻥ ﺑﻮﻭە.
ﺋێستاش ﭘﺎﺵ ٧٣ ﺳﺎڵ ﻟە ڕﯙﮊﯼ ٢ﯼ ڕێبەندانی ١٣٢٤ﯼ ﻫەﺗﺎﻭﯾﯿەﻭە، ﺋێمە ﻭەﻙ تەشکیلاتی نێوخۆ ﻭەﻙ ڕێبوﺍﺭﺍﻧﯽ ڕێگەﯼ ﻛﯚﻣﺎﺭ ﺟﺎﺭێکی ﺩﯾﻜە ﺩﻭﻭﭘﺎﺗﯽ ﺩەﻛەﯾﻨەﻭە ﻛە ﺑﯿﺮﻭﺑﺎﻭەڕﯼ ﻛﯚﻣﺎﺭ ﺑﯿﺮﻭﺑﺎﻭەڕﯼ ئێمەیە، ڕەﻓﺘﺎﺭ ﻭ ﺳﯿﺎﺳەﺗﯽ ﻛﯚﻣﺎﺭ، ڕەﻓﺘﺎﺭ ﻭ ﺳﯿﺎﺳەﺗﯽ ئێمەیە.
ﻟە ﻛﯚﺗﺎﯾﯿﺪﺍ ﺟﺎرێکی ﺩﯾﻜە ﭘﯿﺮﯙﺯﺑﺎییی ٧٣هـەﻣﯿﻦ ﺳﺎڵڕﯙﮊﯼ ﺩﺍﻣەﺯﺭﺍﻧﯽ ﻛﯚﻣﺎﺭﯼ ﻛﻮﺭﺩﺳﺘﺎﻥ ﻟە ﻫەﻣﻮﻭ ﮔەﻟﯽ ﻛﻮﺭد دەکەین ﻭ ﺑەﻭ ﻫﯿﻮﺍﯾەﯼ ﻫەﻣﻮﻭﻣﺎﻥ ﭘێکەﻭە ﺑﯚ ﻭەﺩﯾهێنانی ﭘەﯾﺎﻣەﻛﺎﻧﯽ ﻛﯚﻣﺎﺭ تێ ﺑﻜﯚﺷﯿﻦ ﻭ ﻫەﻣﻮﻭﻣﺎﻥ ﺷﺎﻧﺎﺯی ﺩﺍﻣەﺯﺭﺍﻧﺪﻧەﻭەﯼ ﺩﻭﻭﺑﺎﺭەی کۆمارمان بە نەسیب بێت.