کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە بۆکان شەکایەوە

11:30 - 31 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: پێشمەرگەکانی شار و ئەندامانی نهێنیی حیزبی دێموکرات لە شاری بۆکاندا، ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان هەڵکرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، نیشتمانپەروەرانی کوردستان، لە چالاکییەکی تەبلیغی لە شاری بۆکاندا، ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان هەڵکرد.

ڕاسانییانی خۆرهەڵات، دوای هەڵکردنی ئاڵای کوردستان ڕایانگەیاند: "هەڵکردنی ئاڵای کوردستان بە واتای ئەوەیە کە ئێمە قەت ئاڵای داگیرکەرمان قەبووڵ نەبووە و قەبووڵ نییە."

هەروەها درێژەیان پێ دا: "ئێمە پێشمەرگەکانی شار، تا دواهەناسەمان درێژەدەری ڕێگای ڕێبەرانی شەهیدمان و سەرجەم شەهیدانی گەل و حیزبین."

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕۆژانە بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێر و هەڵکردنی ئاڵای کورستان و لۆگۆی حیزبی دێموکرات، خەبات و خۆڕاگریی پێشمەرگەی کوردستان بەرز ڕادەگرن.