شەوی پێنجشەممە ٧ی ڕێبەندان، لە هەڵمەتێکی شۆڕشگێڕانەدا لاوانی گوندی "نییەر" ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان لە یەکێک لە کۆڵانەکانی ئەو گوندە هەڵکرد.
دوای هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەو گوندە کە خۆشحاڵیی دانیشتووانی گوندی لێ کەوتەوە و وێنەی چالاکییەکە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیشی تەنییەوە، چڵکاوخۆرانی ڕێژیم ئاڵای کوردستانیان لەو شوێنە هێنایە خوارەوە.
وێڕای توندوتیژی نواندنی ڕێژیمی ئێران و میلیتاریزەکردنی شار و گوندەکانی کوردستان، لاوانی کوردستان لە چالاکییە تەبلیغی و شۆڕشگێڕانەکانیان بەردەوامن و خەویان لە چاوی دوژمنی داخ لە دڵ زڕاندووە.