کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاڵای کوردستان لە دوندی تەرەغە هەڵکرا

12:17 - 24 رەشەمه 2719

ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری بۆکان بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ٢٣ی ڕەشەمە، خاکیپۆشانی دێموکرات لە "دوندی شاخی تەرەغە و حەوزەگەورەی شاری بۆکان" بە هەڵدانی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و نووسینەوەی دروشم، پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکرات و ڕاسان دەربری.

قارەمانانی دێموکرات لەو چالاکییەدا بە نووسینی دروشم و کێشانەوەی ئاڵای کوردستان لەسەر شاخی "تەرەغە" و هەڵدانی ئاڵا، لە ئاخرین هەینیی ساڵدا، پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی حیزبی دێموکرات نوێ کردەوە.

لەو چالاکییەدا دروشمگەلێک وەک: "بژی ڕاسان، بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ، سڵاو لە ڕاسانی شاخ و شار، شار پشتیوانی شاخە، سڵاو لە تیشک تی ڤی، سڵاو لە قازی. قاسملوو و شەرەفکەندی، سڵاو لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سڵاو لە شەهیدانی ڕاسان، ڕاسان هێمایە" و دروشمی دیکە دەبینران.

ئەندامانی حیزب لە هەر دۆخێکدا و لە هەر کاتێکدا ئامادەیی خۆیان بۆ پشتیوانی لە خەباتی پێشمەرگە و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەردەبرن.