کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاڵای کوردستان و ئارمی حیزبی دێموکرات لە شار و گوندەکانی کوردستان هەڵکرا

11:22 - 26 رەشەمه 2719

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی هاتنی سەر ساڵ و پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد

لە شاری سنەی خوێناوی تێکۆشەرانی دێموکرات لە گوندی نییەر ئارمی حیزبی دێموکراتیان لە بەرزاییەکانی کێوی نییەر هەڵکرد.

هەروەها ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە گوندی "وزمەڵە" سەر بە سەرشیوی سەقز ئاڵای کوردستانیان لەو گوندە هەڵکرد.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شار و گوندەکانی کوردستان بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات لە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی بەردەوامن.