کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاڵبۆمی "ئێوارەی مناڵی" لە سنە ڕوونمایی دەکرێت

12:36 - 8 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: چالاکانی ئەدەبی و کۆمەڵایەتی شاری سنە ئالبومێکی شێعری منداڵانیان بە موسیقاوە ئامادەی بڵاوکردنەوە کردووە.

ئاڵبۆمی "ئێوارەی مناڵی" پێکهاتووە لە ١٥ شێعری شاعێری کورد "کامبیز کەریمی" کە کاری وێنەسازییەکەی لە لایەن "هادی زیائەدینی" کراوە و بەشی موسقاییەکەی و ئاهەنگسازییەکەی لە لایەن "شەهرام عەلی‌موحەمەدی" تەنزیم و تۆمار کراوە.

جێگەی ئاماژەیە، بەڕێوەبەری هونەری ئەو پرۆژەیە هونەرمەندی سنەیی "فەرهاد مورادوەیسی" بووە و هەڵبژاردنی شێعرەکان لە لایەن دوکتور "ئومید وەرزەندە" کراوە.

ئاڵبۆمی ئێوارەی مناڵی لە ڕێوڕەسمێکدا بە بەشداری بەشێک لە شاعیرانی کوردی سنە لە حەوتووی داهاتوو لە بینای" ماڵی کورد"ی سنە ڕوونمایی دەکرێت.

هەرچەند چالاکانی ئەدەبی و هونەری ڕۆژهەڵات ناچارن لە ڕێگەی دامەزراوەکانی ڕێژیم، ئیزن بۆ بەرهەمەکانیان وەربگرن و دەزگاکانی ڕێژیم هەوڵ بۆ ڕێگری و سانسۆری بەرهەمەکان دەدەن، بەڵام نووسەران و هونەرمەندانی کورد، بەردەوامن لە پڕ بەرهەمکردنی ئەدەبیاتی کوردی لە ڕۆژهەڵات.