کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاڵمان بۆ هاوکاری لەگەڵ ئیسرائیل دژ بە ڕێژیمی ئێران ئامادەیی خۆی دەربڕی

15:45 - 27 رەشەمه 2720

سەرکۆماری ئاڵمان لە دیداری خۆی لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییەکەی، بە ئاماژەدان بە ڕێژیمی ئێران جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی لە پاڵ ئیسرائیلە و بەنیسبەت ڕۆڵی ئیران لە ناوچەکەدا نیگەرانە.

"فرانک واڵتێر شتاین مایێر" سەرکۆماری ئاڵمان و "ڕوون ڕیولین" سەرکۆماری ئیسرائیل، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی ڕەشەمە پاش وتووێژیان لەگەڵ یەکتر لە کۆشکی "بلوو" لە "بێرلین" لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بەشدارییان کرد.

سەرکۆماری ئاڵمان لە قسەکانی خۆیدا جەختی کردووەتەوە کە وڵاتەکەی هاوڕێ و هاوکارە لەگەڵ هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ پێشگرتن بە پەرەپێدانی بەرنامەی ناوکیی ڕێژیمی ئێران.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە نیگەرانیی ئیسرائیل سەبارەت بە بەرنامەی مووشەکی و ڕۆڵی ناوچەیی ئێران کرد و وتی کە لەو نیگەرانییەدا لەگەڵ ئێران شەریکن.

سەرکۆماری ئیسرائیلیش جەختی کردووەتەوە کە هێزە توندڕەوەکان هەڕەشەیەکن بۆ سەر سەقامگیریی ناوچەکە و ئێران لە لووتکەی ئەو هێزانەدایە.