کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاڵمان دژایەتی خۆی لەگەڵ ئازادکردنی پارە بلۆکەکراوەکانی ڕێژیمی ئێران دەربڕی

17:58 - 12 رەزبەر 2721

"ماریا ئادباهر" وتەبێژی وزارەتی دەرەوەی وڵاتی ئاڵمان بە بێ هیچ ئاماژەیەک بە پەیمان‌شکێنیی وڵاتانی ڕۆژاوایی لە پێوەندی بە بەرجام، دژایەتیی "بێڕلینـ"ـی لەگەڵ ئازادکردنی پارە بلۆکە کراوەکانی ڕێژیمی ئێران وەکوو پێش مەرج بۆ زیندووکردنەوەی بەرجام ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی "ڕویتێرز" ئاڵمان داواکاریی ڕێژیمی ئێران لە ئامریکا بۆ ئازادکردنی پارە بلۆکەکراوەکان وەکوو پێش مەرج لە ڕاستای دانوستانەکانی بەرجام ڕەت دەکاتەوە.

"ئادباهر" سەبارەت بە قسەکانی پێشووی "ئەمیر عەبدوڵڵاهیان" وەزیری کاروبای دەرەوەی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی: "ئێران ناتوانێ هیچ مەرجێکی دیکە بۆ دەسپێکردنەوەی دانیشتنەکانی بەرجام دابنێت".

وتەبێژی وزارەتی دەرەوەی ئاڵمان هەروەها وتوویەتی ئێمە داوا لە ئێران دەکەین بە زووترین کات بگەڕێتەوە سەر مێزی وتووێژی بەرجام.